Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:07

‌شه‌ش چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی کوژران و برینداربوون

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك
کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوچه‌یه‌كی باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌، شه‌ش چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی، كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لزور له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌ دانرابوو، ئه‌نجامدا به‌ كاروانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 15ی ئەیلولی 2018، بۆمبه‌كه‌ به‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكی حه‌شد كوژراوه‌ و 5ی دیكه‌ش برنیداربوون.

دواتر ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه‌كه‌ برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك رووداوه‌كه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌شیان بردووه‌ته‌ پزیشكی دادی، گوتیشی دوو له‌ برینداره‌كان برینیان سه‌خته‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.