Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:00

دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی ھات

بڕیار درا پڕۆسەی دەنگدان دووبارە بکرێتەوە
کوردستان TV
100%

جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆتاییھات و نەتوانرا جێگری دووەم سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرێت خرایە قۆناغی دووەم.

بە گوێرەی ئەنجامەکان د. بەشیر حەداد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان 152 دەنگی هێناوە و هەرچی ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامییە توانیویەتی 45 دەنگ بەدەستبهێنێت.

بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، سێ كاندیدی كورد كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ن: د.به‌شیر خه‌لیل له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و موسه‌نا ئه‌مین له‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی  و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوای کۆتایی هاتنی دەنگدان، هیچ یەکێک لەو کاندایدانە دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا، بۆیە بڕیار درا پڕۆسەی دەنگدان دووبارە بکرێتەوە.

دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پشكی سوننه‌، به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و حه‌سه‌ن كه‌ریم له‌ پشكی شیعه‌، به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان کۆتایی هات كه‌ له‌ پشكی كورده‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.