پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک شەش بەرپرسی کورد لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە.
پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک شەش بەرپرسی کورد لە پۆستەکانی شارەکە لادەدات و شەش کەسی عەرەب و تورکمان لە شوێنەکانیان دادەنێت.
بەپێی نووسراوێک، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، رۆژی 13/9/2018 دەرچووە و واژۆی راکان جبوری، كه نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووك كراوه، به ژماره 8314 پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووکی لەسەرە، ئەو شەش بەرپرسە کوردە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکووک لادراون و لە شوێنی ئەو شەش بەرپرسە کوردەش، بە فەرمانی راکان جبوری شەش کەسی عەرەب و تورکمان دانراون.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.