دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات بۆ هەڵبژاردنی دوو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە، کە بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دوو جێگرى دەبێت، جێگرى یەکەم بۆ شیعەکانە و جێگری دووەمیش بۆ لایەنە کوردستانییەکانە.
جێی ئاماژەیە حەسەن كەریم كەعبی لەسائیرون و عەلیە فالح عوێدیش كاندیدی ئەو پۆستەن لە پێکهاتەی شیحەکانو، چوار پەرلەمانتارى کوردیش( ئەحمەد حاجی ڕەشید کاندیدی کۆمەڵ، موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو، ئاڵا تاڵەبانى لە هاوپەیمانى بەغدادى سوننەکان و بەشیر حەداد لە فراکسیۆنی پارتی) خۆیان بۆ جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کاندید کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.