به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕێگره له‌به‌رده‌م داواكاریی قوتابییه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی له په‌روه‌رده‌ی رانیه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی رۆژاوای سلێمانی، به‌و پێیه‌ی كه پێشتر قوتابییه‌كه دانیشتووی رانیه بووه و ئێستا نیشته‌جێی سلێمانییه و ده‌یه‌وێ له سلێمانی درێژه به خوێندن بدات.
"شكۆ ره‌ئوف حسێن" ناوی ئه‌و قوتابییه‌یه كه خه‌ڵكی شاری رانیه و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان له شاری سلێمانی نیشته‌جێن و بڕوانامه‌ی پۆلی هه‌شتی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و ده‌یه‌وێ بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ له پۆلی نۆیه‌م له شاری سلێمانی درێژه به خوێندن بدات.
له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شكۆ گوتی: من نووسراوی ڕه‌زامه‌ندیم هێنا له قۆتابخانه‌یه‌كی سلێمانی، ئه‌و قوتابخانه‌یه به نووسراوی فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی دا بۆ وه‌رگرتنم، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه به‌شی بڕوانامه‌كان، ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا به گواستنه‌وه‌م بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و نه‌یان هێشت به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه ببینم، بۆیه من بڕیارمدا بڕوانامه‌ی خوێندنم بسووتێنم.
ئه‌و قوتابییه ده‌شڵێت: هیچ كێشه‌یه‌ك له بڕوانامهكهمدا نییه و مافێكی یاسایی خۆمه كه له شارێكه‌وه خوێندنه‌كه‌م بگوازمه‌وه بۆ شارێكی تر به‌تایبه‌ت كه من له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ماندا ئێستا له سلێمانی نیشتجێین، به‌ڵام نازانم هۆكاری ئه‌و رێگرییه‌ی په‌روه‌رده‌ی رانیه چییه!.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.