Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:47

ژماره‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وڕوپا له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ نیوه‌ی ساڵ رابردوو بووه‌

وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا سیاسه‌تی قورس و توندتریان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر
ژماره‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وڕوپا له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ نیوه‌ی ساڵ رابردوو بووه‌
کوردستان TV
100%

ساڵی 2018 نزیكه‌ی 74 هه‌زار و 500 كه‌س توانیویانه‌ له‌ رێگه‌ی مه‌ترسیداری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و ئه‌م ژماره‌یه‌ش نیوه‌ ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ كه‌ ساڵی 2017 به‌م رێگه‌یه‌دا تێپه‌ڕیون.

ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌مساڵ له‌ مانگی یه‌كه‌می ساڵه‌وه‌ تا مانگی سێپته‌مبه‌ر له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ له‌چاو دوو ساڵی رابردوو به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌، چونكه‌ ساڵی 2016 نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س خۆیان گه‌یاندبووه‌ ئه‌وڕوپا و ساڵی 2017 نزیكه‌ی 130 هه‌زار كه‌س به‌ هه‌مان رێگه‌دا رۆیشتوونه‌ته‌ ئه‌وڕوپا.

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌ران هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وڕوپا بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا سیاسه‌تی قورس و توندتریان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌شتیی رزگاكردنی خێرا له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها داخستنی رێگه‌ی باڵكان كه‌ به‌ وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵات ئه‌وڕوپادا تێده‌په‌ڕێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.