Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 16:51

زریانی فلۆرنس گەیشتە ویلایەتی نۆرپ کارۆلینای ئه‌مه‌ریکا

زیاتر لە 320 هەزار کەس کارەبایان لێبڕاوە
کوردستان TV
100%

زریان و گەردەلولی ناسراو بە هوریکەین فلۆرنس بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە کەنارەکانی ویلایەتی نۆرث کارۆلینا و بە خێرایـیەکی خاو و گەردەلولێکی بەهێز بەسەر ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو ویلایەتە تێپەڕ دەبێت.

دەزگای نیشتمانی ئەمەریکا بۆ چاودێری زریان و گەردەلول (هوریکەین) ڕایگەیاند زریانی فلۆرنس کە بە خێرایی 9 کیلۆمەتر لە یەک کاژمێردا دەڕوات، گەیشتووەتە سەر شارۆچکەی ڕایتسڤیڵ و لە ئێستادا خێرایی گەردەلولەکەی 136 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدایە.

کاربەدەستان دەڵێن هەر لە ئێستاوە فلۆرنس زیانی بەو ناوچانە گەیاندووە و زیاتر لە 320 هەزار کەس کارەبایان لێبڕاوە. هاوکات هەر لە ناوچەی کراڤێنی شاری نیوبێرن لە 150 شوێنەوە تەلەفۆن بۆ دەزگای بەهاناچوون کراوە و خەڵکی داویانکردووە ڕزگاریان بکەن چونکە ئاو چۆتە ماڵەکانیانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.