Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:56

که‌رنه‌ڤاڵی ئاشتی له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

چالاكى جۆراوجۆرى ناوخۆیی و جیهانیى تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكرنی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی رۆژی ئاشتی كه‌ بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " هانی " ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان و گۆرانی له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا ده‌ڵێت .

كه‌رنه‌ڤاڵی رۆژی ئاشتی پرۆژه‌یه‌كی جیهانییه‌ و بریتییه‌ له‌ سازكردنى كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌ به‌شداریى وڵاتانى دنیا كه‌ چالاكى جۆراوجۆرى ناوخۆیی و جیهانیى تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت. 

به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ " هه‌ستیار شێخانى " ئاشكرایده‌كات ، بۆ سازكردنى كه‌رنه‌ڤاڵێك له‌ژێر ناوى "كه‌رنه‌ڤاڵى ڕۆژى ئاشتى " ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ كه‌ تێیدا كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهانى و شانبه‌شانى وڵاتانى دنیا به‌شدارى ده‌كات ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئاهه‌نگى موزیكى و كولتوورى و هونه‌ریى ئاشتى، له‌ هه‌رێمى كوردستاندا .

ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ كه‌ به‌هه‌زاران میوان ئاماده‌ى ده‌بن و به‌ ملیۆنان كه‌س له‌ ته‌واوى دنیا بینه‌رى ئه‌و چالاكییه‌ ده‌بن له‌ڕێى میدیا و سۆشیال میدیاوه‌ ، له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ 21ی هه‌مان مانگ له‌ سلێمانى و ڕۆژانى دیكه‌ی هه‌فته‌ له‌ دهۆك و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامده‌درێت .

جێی باسه‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌شداری ئه‌م كه‌رناڤاڵه‌ ده‌كه‌ن و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " هانی " به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی به‌شداری كه‌رناڤاله‌كه‌ ده‌كات و به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی گۆرانی بۆ ئاشتی ده‌ڵێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.