گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " له ژێر ناوی "هیوا " گۆرانییه‌ك بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌ڵێت و بڕیاره به‌م زووانه بڵاوی بكاته‌وه .
ئه‌حمه‌د ئاشكرایده‌كات گۆرانی " هیوا " له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كهمپێنانهدایه كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و گۆرانییه‌كه‌ش تایبه‌ته بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، وتیشی ڤیدیۆ كلیپه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه كه له لایه‌ن بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رھێنانی بۆ كراوه .
ئه‌حمه‌د خه‌لیل له ساڵی 1984 له شاری سلێمانی له دایك بووه و له ساڵی 2004 ده‌ستی به كاری به كاری گۆرانی گوتن كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یك كلیپه ، ناوبراو له ئێستادا سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نوێیه كه هێشته بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.