وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداریی له مه‌ڕاسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی میوزیكی چالاكی قوتابخانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر كرد.
دوێنێ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی (١٢/٩/٢٠١٨)ی زایینی، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له دوو خولی جیاواز كرد كه تایبه‌ت بوون به (ژینگه‌و ته‌ندروستی وئایدز) بۆ كارمه‌ندانی چالاكی قوتابخانه‌كان و خولی میوزیكی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی رێزلێنان له ماندووبوونی به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی چالاكی قوتابخانه‌كان و قوتابیانی به‌هره‌مه‌ندی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر.
له‌رێوره‌سمێكدا كه د. پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، سه‌ره‌تا سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)، دواتر چه‌ند گۆرانی و پارچه مۆسیقایه‌ك له‌لایه‌ن قوتابیانی به‌هره‌مه‌ند پێشكه‌ش كران، پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده سوپاس و رێزلێنان به‌خشرایه به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی به‌شداربووی هه‌ردوو خولی میوزیك و ژینگه و ته‌ندروستی و ئایدز.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.