رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی راده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر سوریا هێرشی كیمیاوی بكاته سه‌ر ئیدلب، ئه‌مه وا ده‌كات هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بده‌نه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه جه‌نگی سێیه‌م داده‌گیرسێ.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت ژۆرنالی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر سوریا هێرشی كیمیاوی بكاته سه‌ر ئیدلب، ئه‌وا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌یری ئه‌مه ده‌كات كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی رووسیاو ئێران له سوریا.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه: به‌شار ئه‌سه‌د، رازیبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی غازی كلۆر بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش پاڵ به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌نێ وه‌ڵامی هه‌بێ، به‌م هۆیه‌شه‌وه جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵده‌گیرسێ.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) كار له‌سه‌ر دانانی سیناریۆیه‌كی سه‌ربازی ده‌كات ، به‌ڵام تره‌مپ هێشتا بڕیاری نه‌داوه كه وه‌ڵامدانه‌وه سه‌ربازییه‌كه چۆن ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی " ئیندپێندنتی" به‌ریتانی ئاشكرای كردووه كه خاتوو "ئه‌لیزابیسی دووه‌م" شاژنی به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كات كه جه‌نگی جیهانی سێیه‌م سه‌رهه‌ڵبدات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.