رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی رووسیا به‌نیازه گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ چین ئه‌نجام بدات كه به‌گوێره‌ی به‌راورده‌كان ئه‌مه گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته‌یه له دوای سه‌رده‌می جه‌نگی سارده‌وه.
مانۆڕه‌كه له‌ژێر ناوی " وێستوكی رۆژهه‌ڵات 2018 " و له ناوچه‌ی به‌رفراوانی سیبریا ئه‌نجدام ده‌درێت و بڕیاریشه له 11ـی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی 4 رۆژیش بخایه‌نێت.
له‌م مانۆڕه‌دا 297 هه‌زار سه‌رباز و 1000 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و 36 هه‌زار تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌ی گه‌ڕۆك به‌شدار ده‌بن.
هه‌ڵبه‌ت سوپای چین به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له سوپای چین له‌م مانۆڕه‌دا به‌شدار ده‌بێت. واته به 3 هه‌زار سه‌رباز و 900 تانك و ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تۆپخانه‌ی گه‌ڕۆك و 30 فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگیی.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بۆ رووماڵی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه زیاتر له 180 ده‌زگای راگه‌یاندنی جیهانیی داوای مۆڵه‌تیان كردووه. وێڕای ئه‌وه‌ش بڕیاره 91 چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی له 57 وڵاتی جیهانه‌وه ئاماده‌ی ئه‌م رووداوه ببن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
رووسیا به هاوبه‌شیی چین گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی له دوای جه‌نگی سارده‌وه ئه‌نجام ده‌دات
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی له راپۆرتێكدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.