Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:04

فەرەنسا .... لە هێرشێکدا بە چەکی سپی 7 کەس بریندار بوون

هێرشبەرەكە لە لایەن تیمێكی نەهێشتنی تاوان دەستگیركراوە
فەرەنسا .... لە هێرشێكدا بە چەكی سپی 7 كەس بریندار بوون
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە پاریس هێرشێك بە چەكی سپی كرایە سەر كۆمەڵێك كەس بەهۆیەوە 7 كەس بریندار بوون و هێرشبەرەكەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا .
 

سەرچاوەیەكی نزیك لە لێكۆڵینەوەكان روونیكردەوە كە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی هێرشەكە بخرێتە ژێر نازناوی تیرۆرەوە ، هێرشبەرەكەش بەڕەگەز ئەفغانیە .

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی لە سەر زاری سەرچاوەیەكی پۆلیس بڵاویكردەوە كە هێرشبەرەكە لە لایەن تیمێكی نەهێشتنی تاوان دەستگیركراوە ، كە بەرەگەز ئەفغانییە و لە سەر شەقام هێِرشی كردۆتە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی ، بەپێی سەرچاوەكان دوو لەو هاووڵاتیانە گەشتیاری بەریتانیین كە بریندارن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.