لە نووسینی " خوسرەو سینا " و وەرگێڕانی " جەمشید بەهرامی " كتیبێك ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی كولتوری و سینه‌مای كوردی له ژێر ناوی " هویت فرهنگی و سینمای كرد " له لایه‌ن دەزگای چاپی لۆگۆسەوە چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
كتێبی " هویت فرهنگی و سینمای كرد " سه‌ره‌تا له لایه‌ن نووسەرو دەرهێنەری بەناوبانگی كورد " د. خەسرەو سینا " لە 10 بەش و بە پێشەكیەك لە (د. فەرزان سجوودی) مامۆستای زانكۆی هونەری تاران لە (220) لاپەڕەدا چاپ كراوە .
ئه‌م كتێبه هەوڵێكە بۆ هەست پێكردنی رەوتی سینەمای كورد، یان بە گێڕانەوەیەكی ڕوونتر، پرسیار لە بوون یان نەبوونی وا سینەمایەكە .
د. خەسرەو سینا له ساڵی 1972 له شاری مهاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ، ناوبروا نووسه‌ری سینه‌ما ، دەرهێنەری تەلەفزیۆن و شانۆیە .
جەمشید بەهرامی له لایه‌ن " د. سینا " ریگای پێدراوه تا ئه‌م كتێبه بكات به كوردی و چاپی كردووه و رەوانەی بازاڕی كتێبخانەی كوردی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.