حكومه‌تی كۆریای باكوور به بۆنه‌ی حه‌فتایه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی ئه‌م وڵاته‌وه نمایشێكی سه‌ربازیی ئه‌نجامدا و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو كه به پێچه‌وانه‌ی نمایشه سه‌ربازییه‌كانی پێشوو، ئه‌مجاره موشه‌كی پێشكه‌وتوو و كیشوهربڕی نمایش نه‌كرد.
ئه‌م نمایشه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به ئاماده‌بوونی هه‌زاران له هێزه‌كانی سوپا و سه‌دان ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبینیی كرابوو كۆریای باكوور به‌م نمایشه سه‌ربازییه له‌لایه‌ك نمایشی موشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌ی سیسته‌می رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م وڵاته بێت له گه‌شه‌ی ئابووریی و پێكشهوتنی پیشه‌سازیی وڵاته‌كه، به‌ڵام كرداری حكومه‌تی وڵاته‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان به ئه‌نجام گه‌یشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆریای باشوور سه‌باره‌ت به‌م نمایشه سه‌ربازیی وتبووی كه كۆریای باكوور هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی نمایش ده‌كات، به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌وڵده‌دات تا خۆی له درووستكردنی قه‌یرانێك به‌دوور بگرێت كه كار بكاته سه‌ر ره‌وتی دانووستانه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن كه ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور بهرَێوهدهچێت.
له راپۆرتی راگه‌یاندنه جیهانییه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه پیۆنگ یانگ خۆی به‌دوور گرتووه له نمایشكردنی موشه‌كی بالستیكی كیشوه‌ربڕ و جۆره‌كانی دیكه‌ی موشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كان.
ده‌وترێ ئه‌و موشه‌كانه له‌توانایاندایه بگه‌نه ناو خاكی ئه‌مریكا و بوونه‌ته مایه‌ی یه‌كێك له نیگه‌رانییه سه‌ره‌كییه‌كان سه‌باره‌ت به تواناكانی كۆریای باكوور.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.