وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت یارمه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تیرۆریستان به زیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه و پێیوایه كه ژیانی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسیی له زۆربه‌ی بواره‌كاندا.
پۆمپیۆ له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت گرنگی ده‌دات به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، به‌ڵام له راستیدا له ساڵی 1994ـه‌وه ئه‌مریكا 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی هاوڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ریژێمی گه‌نده‌ڵی ئێران سه‌دان ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی پێشكه‌شی تیرۆریستان كردووه و به‌مكاره ژیان و گوزه‌رانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
پۆمپیۆ له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه حكومه‌تی ئێران به درێژایی 10 ساڵ له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ته‌نها 20 هه‌زار دۆلار یارمه‌تیی پێشكه‌شی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كردووه.
پۆمپیۆ له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر رژێمی ئایه‌توڵڵاكان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌ناو ئێران فلته‌ر نه‌كردبا، ئێستا هاوڵاتییانی ئێران راسته‌قینه‌یان ده‌زانیی كه له‌ڕاستیدا كێ گرنگی به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌دات و ده‌یانزانیی كه بۆچی رژێمی ئێران پاره‌ی هاوڵاتییانی ئێران به‌فیڕۆ ده‌دات و ده‌یدات به تیرۆریستان.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.