بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری ئەبخازیا ، غینادی غاغۆلیا سەرۆك وەزیرانی ئەبخازیا شەوی رابردوو لە رووداوێَكی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو رووداوە لە ناوچەی غوداووتا روویداوە كاتێك كاروانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە سوریا دەگەڕایەوە .
غینادی غاغۆلیا لە دایك بووی ساڵی 1948 ـە و لە ماوەی دوو كاتی جیاوازدا پۆستی سەرۆك وەزیرانی كردووە و ساڵانی 1995-1997 و 2002-2003 و ساڵی 2003-2004 سەرۆكایەتی دیوانی سەرۆكی ئەبخازی وەرگرتووە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.