كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له پارێزگای به‌سره له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری خۆى بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران نیشاندا‌و داوای كرد هێز به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی شاره‌كه بهركارنههێنرێـت.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه" نیگه‌رانین له كوژران و برینداربوونی خۆپیشانده‌ران و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هێز به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنرێت.
هاوكات مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق پشتگیری له خۆپیشانده‌رانی به‌سره ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زیاتر له جارێك هۆشداریان داوه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناره‌زاییه‌كان و داوای چاره‌سه‌ری دۆخی به‌سره‌یان كردوه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كاندا هاتووه كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی عێراق به‌سره‌ی گه‌یانده ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا و پێویسته حكومه‌ت گوێ له خه‌ڵكی به‌سره بگرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ هه‌ینى له ناوه‌ندی شاری به‌سره و له به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا چه‌ندین باره‌گاو كۆنسولخانهى ئێران له به‌سره سووتێنران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.