محەمەد عەلی زەینی سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە سبەی شەممە ئامادەبن لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسڕەو ناوچهكانى ترى ناوهراست و باشووی عێراق.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" لەسەر داوای 54 پەرلەمانتار بۆ گرێدانی دانیشتنێکی نائاسایی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسڕە، بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە سەرۆکایەتی کاتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی نائاسایی بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانە و گفتوگۆکردن لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگای بەسڕە و ناوچهكانى ترى عێراق.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، كه بڕیارە دانیشتەنەکە کاتژمێژ یەکی دوای نێوەڕۆی رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و وەزیرە پەیوەندارەکان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.