هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری داوا دەكەن دەستبەجێ سەرۆك وەزیران دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.
هاوپەیمانی ناوبراو لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك داوا دەكەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە، ئەوەش دوا بەدوای رووداوەكانی پارێزگای بەسرا هاتووە.
فەتح باسی لەوەشكردووە، ئەوەی لە پارێزگای بەسرا دەگوزەرێت دەستی دەرەكی تێدایە، بەتایبەتی ئەمریكاو سعودییە، باسیش لەوەدەكەن، كە ئەگەر بێت و عەبادی دەست لە پۆستەكەی نەكێشێتەوە، ئەوا بەڕێگەی پەرلەمان ئەو داوایە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.