Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:16

دواپێشهاته‌کانی ئەمڕۆی به‌سره‌ و دوایین ئاماری قوربانیانی دوێنێ

بڵێسه‌ی ئاگر شوێنه‌كه‌ی ته‌نیوه‌
دواپێشهاته‌كانی ئەمڕۆی به‌سره‌ و دوایین ئاماری قوربانیانی دوێنێ
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌و دیوانی پارێزگادا گردبوونه‌وه‌و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ته‌لاره‌كه‌و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵیان كردو ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر ته‌لاره‌كه‌ به‌رز كرده‌وه‌‌ له‌كاتێكدا كه‌ بڵێسه‌ی ئاگری لێ بڵند ده‌بووه‌وه‌. 

هاوكات خۆپیشانده‌ران چه‌ند باره‌گایه‌كی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌ سووتاند له‌وانه‌ باره‌گای نووسینگه‌ی ڕێكخراوی به‌در له‌ ناوه‌ندی شاری به‌سره‌و نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه‌ و باره‌گاكانی رێكخراوی به‌در و حزبی ده‌عوه‌و باره‌گای عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق و كه‌تایبی سه‌یدول شوهه‌داو كه‌تایبی حزبوڵڵای عیراقی و ڕه‌وتی حیكمه‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و پارتی فه‌زیله‌ و پشووگه‌ی پارێزگاری به‌سره‌ له‌ عه‌شارو ماڵی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌سره‌و نووسینگه‌ی فالح خه‌زعه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ر به‌ لیستی فه‌تح. 

هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى پێنج شه‌ممه‌ خۆپیشانده‌رێك له‌ناو ته‌لاری پارێزگای به‌سره‌ سووتاوه‌و 40 خۆپیشانده‌ری دیكه‌یش تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی هاتوون و لاق و باڵ و سه‌ریان شكاوه‌و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان. 

هاوكات خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ته‌لاری كونسوڵخانه‌ی ئێران ڕۆیشتن له‌ ناوچه‌ی به‌رازعییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.