Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:12

ڕێگای نێودەوڵەتی بەغدا- بەسڕا داخرا

هه‌ربه‌گوێره‌ میدیاكان ماڵى سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و قونسڵیەی ئێرانی گەمارۆ دراوە
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى به‌ بڕیارى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى هاتوو چۆ له‌ شارى به‌سڕا قه‌ده‌غه‌كرا  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رقى خوپێشانده‌ران زیاتر ئه‌ستووربوو و رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كانى ناو شارى به‌سڕا و ده‌وروپشتى باره‌گاكانى حكومه‌ت و چه‌ند باره‌گایه‌كى دیكه‌ى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانیان گه‌ماروداو هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ریان به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین باره‌گه‌ سوتێندران

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵى ده‌زگا میدیایه‌كان  هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوسینگەی کەناڵی عێراقیە و غەدیر و ڕادیۆی نەخیل، بارەگای ڕێکخراوی بەدر و ڕەوتی حیکمە و عەسائبی ئەهلی هەق و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و نوسینگەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بارەگای حزبی فەزیلە و حزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا سوتێنرا ،

هه‌ربه‌گوێره‌ میدیاكان ماڵى سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و قونسڵیەی ئێرانی گەمارۆ دراوە و ڕێگای نێودەوڵەتی بەغدا بەسڕا داخرا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.