Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:49

UN نیگەرانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەسرەو تەقەی هێزە ئەمنییەکان نیشاندا

UN جەخت لەسەر ئارامی و خێرا پێكهێنانی حكومەتى عێراق دەكاتەوە
کوردستان TV
100%

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەیاننامەیەك لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەسرە و تەقەی هێزە ئەمنییەكان لە خۆپشاندەران، بڵاو دەكاتەوە.

لە بەیاننامەكەدا، یان كۆبیش، نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی خۆی لەو رووداوانە دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خۆپیشاندەرە كوژراوەكان دەكات.
 
دەقی بەیاننامەكە:
 
یان كوبیشی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق، جەخت لەسەر ئارامی و خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای عیراق
 
یان كوبیش، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق، ئەوپەڕی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەكان كە بەهۆی نەبوونی خزمەتی گشتییەوە لە بەسڕە سەریان هەڵداوە. ئەو سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەكات و هیوای هەرچی زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
 
بەڕێز كوبیش جەخت لەسەر ئارامی دەكاتەوە و داواش لە دەسەڵاتداران دەكات بۆ خۆدوورگرتن لە بەكارهێنانی هێزی لەڕاددەبەدەر و بكوژ دژی خۆپیشاندەران و پاراستنی پێویستیش بۆ خەڵكی بەسڕه دابین بكەن ‌و مافەكانی مرۆڤ لەبەرچاوبگرن لەكاتی پاراستنی یاسا و ئارامی و لێكۆڵینەوەش‌ لەگەڵ ئەو كەسانەی كە هۆكاری ئەم توندوتیژییەن بكرێت و لیپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
 
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە حكومەتی عیراق دەكات بۆ ئەوپەڕی كاركردن لەپێناو جێبەجێكردنی داوا رەواكانی خەڵك لە ئاوی خواردنەوە و دابینكردنی كارەبا.
 
بەڕێز كوبیش هەروەها داواش لە سەركردە سیاسییەكان  و ئەندامە تازەهەڵبژێردراوەكانی پەرلەمان دەكات بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان و كاركردنی بەپەلە و هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی و چاكسازیكا‌ر كە بتوانێت بە خێرایی و كاریگەرانە بەهانای پێویستییەكانی خەڵكەوە بچێت لە دابینكردنی خزمەتەكانی ئاو و كارەبا و رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی ژیانێكی شكۆمەندانە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.