سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەدواداچوونی دۆخی نالەباری بەسرە لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە پەرلەمان و ئیدارەی پارێزگای بەسرە كۆبوونەوەی بەپەلەی سازكرد.
بەپێی هەواڵێكی مالپهرى "بەغدا پۆست"، دوابەدوای ئاڵۆزبوونی ناڕەزایەتییەكان لە بەسرە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی پارێزگای بەسرە لە پەرلەمان بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ئەم سەرچاوەیە، ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرەش لەو كۆبوونەوەیە بەشداری كردووەو لەو كۆبوونەوەیە دۆخی پارێزگای بەسرەو گۆڕانكارییەكان ئەم دواییانە تاوتوێ كراوە.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی راگەیاندووە، لەو كۆبوونەوەیە لەسەر چارەسەركردنی بهپهلهى كێشەی ئاو و پێویستی ئارام كردنەوەی دۆخی ئەو شارەو بەربەرەكانێ لەگەڵ هێرش بۆ سەر فەرمانگە گشتییەكان جەختی لێكراوەتەوە.
ئێوارهى ئهمرۆ پێنجشهممه جارێكى تر خۆپیشاندان به گروتینهوه دهستیپێكردهوهو بیناى پارێزگایان بۆ جارى چوارهم سووتاندو شهره تهقه لهنێوان خۆپیشاندهران و هێزه ئهمینیهكان روویدا، قهدهغهى هاتۆچۆش هێشتا بهردهوامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.