دڵشاد شه‌هاب رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی ئەم حكومەتەیان پێ گەندەڵ و دیكتاتۆر بوو، تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ن ، هەر ئەوانەش داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی وتوێژێكی له‌به‌شی كوردی ئه‌مریكا دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ن، له‌كاتێكدا خۆیان پێشتر ده‌یانوت حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره، لێی كشانه‌وه داوای نه‌مانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان ده‌كرد ئێستا خێره داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌ی چی جوابی خه‌ڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه؟
هه‌روه‌ها وتیشی پارتی هیچ كات نیه‌تی به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی نه‌بووه ساڵی (1992)ش ئه‌و كاته‌ی زۆرینه‌ی هێنا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیفتی- به‌فیفتی دابه‌ش كرد، پارتی هیچ كات نیه‌تی نه‌بووه حكومه‌ت به‌ته‌نها به‌ڕێوه ببات ئه‌مه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌باشی ده‌زانن ."
ده‌شڵێت: پاساوی لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن با له ڕێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه پڕۆژه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پێشكەش بكه‌ن خۆ ئێستا ئه‌وان زۆرینه‌ن پارتی( 38 )كورسی هه‌یه، پارتی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش بهێنێت نیه‌تی نییه كوردستان به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ببات.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان (مومكین)ه من ئومێدم هه‌یه ئه‌نجامه‌كان هه‌تا ئه‌وێ بڕۆن به‌یه‌ك وه‌فد بچینه به‌غداد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.