نوسینگەی ئازادکردنی ڕفێندراوە ئێزدییەکان لەدهۆک ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئافره‌تێكی دیکەی ڕفێندراویان لەدەستی داعش ئازادکرووە.
حسێن کۆرۆ قاعیدی، بەرپرسی نووسینگەکە رایگەیاند، ئەو کچە ناوی (ف. حا ) و تەمەنی 18 ساڵە و خەڵکی گوندی وه‌ردیه‌ى نزیك قه‌زاى شه‌نگاله.
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك ڕوونیشى كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى نووسینگه‌كه‌مان له دواى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى ڕووی دا توانیومانه 3 هه‌زار و 326 كه‌س له كۆى 6 هه‌زار و 417 ڕفێنراو ڕزگار بكه‌ین كه له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشەوە ڕفێنراون.
قائیدى گوتى: وه‌كو نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ئێزدیى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ماوه‌ى چوار ساڵه له سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وامین و به شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین بۆ ڕزگاركردنى ته‌واوى ڕفێنراوان له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و بۆ كه‌یفخۆشیى كه‌سوكارى قوربانیان له هه‌موو شوێنێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.