ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێككه‌وتى 5/9/2018 (د.پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له (كاتسومى مۆریاسو ـ Katsumi Moriyasu ) کونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەى وه‌زیرى په‌روه‌رده و کونسوڵى ژاپۆن، باسى لە کارە پەروەردەییەکانى رێکخراوى ژاپۆنى لە هەرێم کرا کە ئێستا سەرقاڵى نۆژەنکردنەوەى چەندین قوتابخانەن لە هەرێمى کوردستان و ماوه‌یه‌كی دیكه کارەکانیان تەواو دەبێت و قوتابی و خوێندکاران دەتوانن تیایدا بخوێنن.
هەروەها قسە لەسەر پڕۆژەکانى ساڵى 2019 - 2020 کرا و کونسوڵى ژاپۆنى چەندین پێشناری پێشکەش بە وەزیرى پەروەردە و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد کە لەگەڵیشیاندا دوو قوتابخانە لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە.
له كۆتاییدا وه‌زیرى په‌روه‌رده خۆشحاڵى خۆى بۆ کارکردنى وڵاتى ژاپۆن و قونسوڵییەکەى لە هەرێمى کوردستان دەربڕى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى بۆ هەر هاوکارییەک لەو بارەوە دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.