Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 18:24

پێشمه‌رگه‌ له‌ داستانی خواکورک توانی چۆک به‌ سوپای عێراق دابدات

ئه‌مرۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر داستانه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت
کوردستان TV
#7
100%

سی ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ و له‌ رۆژی 5 ی ئه‌یلوول، پاش 46 رۆژ له‌ خۆڕاگری هێز پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، داستانی خواكورك تۆمار كرا. داستانی خواكورك له‌ داستانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌، كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، توانی چۆك به‌ سوپای عێراقی ئه‌وكات دابدات، كه‌ به‌ پێنجه‌مین سوپای جیهان داده‌نرا.

سوپای به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ له‌ 19 ی ته‌مووزی 1988 هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی شۆڕشی كوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری خواكورك ده‌ست پێكرد. له‌و شه‌ڕه‌دا سوپای به‌عس به‌ به‌شداری زیاتر له‌ پازده‌ لیوای سه‌ربازیی، تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و، ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیاییشی تێدا به‌كارهێنا.

سه‌ره‌ڕای هێزی نابه‌رابه‌ر، پێشمه‌رگه‌ دلێر و گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان، توانیان زیانێكی زۆر به‌ هێزه‌ هێرشكاره‌كه‌ی رژێمی به‌عس بگه‌یه‌نن.

شه‌ڕه‌كه‌ له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازیی و ستراتیجییه‌وه‌، بایه‌خێكی مه‌زنی هه‌بوو، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ توانی ده‌سكه‌وتێكی زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ده‌ست بهێنێ. له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ له‌ گۆڕنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌غدا بوو، كه‌ باوه‌ڕی وابوو به‌كۆتاییهاتنی جه‌نگی عێراق-ئێران، به‌رگری و شۆڕشی كوردستانیش له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام به‌رگری پێشمه‌رگه‌ له‌ خواكورك خه‌ونه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ گۆڕنا.

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی خواكوركدا، له‌ وتارێكیدا بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مه‌كانی به‌شداربووی ئه‌و داستانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا بارودۆخی ناوخۆ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، دوژمن ناچار ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره‌ به‌رگرییه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌.

داستانی خواكورك بوویه‌ هه‌وێنێك بۆ گیانی به‌رگری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می رژێمی به‌عس و راپه‌ڕینه‌ شكۆداره‌كه‌ی ئاداری ۱۹۹۱ی لێ هاته‌ به‌رهه‌م.

له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی داستانی خواكورك و شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان داده‌نه‌وێنین.

xwakurk

 

xwakurk1xwakurk2xwakurk4xwakurk7xwakurk9xwakurk0xwakurk00

Kurdistan CT

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.