ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) له نووسینی "چیا په‌روێزپوور" نووسه‌ری كوردی خه‌ڵكی شاری سنه به زمانی ئینگلیزی و له ژێر ناوی "The Smell of Red Bricks" بڵاوكرایه‌وه.
له پێناسه‌ی ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) له ماڵپه‌ڕی ئامازۆن هاتووه: بۆنی خشتی سوور ده‌نگێكی نوێیه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه تووشی شه‌ڕ، نه‌هامه‌تی و توندوتیژی بووه و نووسه‌ر هه‌وڵی داوه له جیهانی گێڕانه‌وه‌دا ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ئه‌و دۆخه بێت.
چیا په‌روێزپوور نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه له دایكبووی شاری سنه ناوه‌ندی پارێزگای كوردستانی ئێرانه.
چیا ژه‌نیاری ته‌مۆره‌یه و به پێی حه‌ز و خولیاكانی، مێژوو و ئۆستووره و ئه‌فسانه‌ی كردۆته كاكڵی بۆنی خشتی سوور.
نووسه‌ر، ئه‌م ڕۆمانه به سوورڕئیاڵ كه به سلۆبێكی جیهانی و ڕوانگه‌یه‌كی لۆكاڵی داڕێژراوه وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕۆمانه‌كه ده‌ڕوانێته كۆمه‌ڵكوژی و مه‌رگ به تێكه‌ڵاوێك له ئه‌ڤین و حه‌ماسه‌ت.
به گوته‌ی نووسه‌ر (بۆنی خشتی سوور) له كه‌شێكی میترائیدایه و كه‌سایه‌تییه‌كانی، به مۆسیقا، سه‌ما و ته‌مووره به‌رگه‌ی تراژێدیا ده‌گرن و مانای مه‌رگ ده‌گۆڕن.
ڕۆمانه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌نگی حه‌ماسه‌ت، خۆشه‌ویستی و مۆسیقا بێت كه هه‌مان مێژووی كورده.
«(بۆنی خشتی سوور) له دووتۆی ١٤٥ لاپه‌ڕه و له لایه‌ن بڵاوكراوه‌ی له‌نده‌ن (Transnational Press London) و به زمانی ئینگلیزی له‌چاپ دراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.