گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " تارا رهسول " كه ساڵانێكی زۆرە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات ، له ئێستا لە ڕێگای حزبێكی كوردی ئهم وڵاته بە ناوی حزبی سوشیال دیموكراتی سوید خەریكی خۆ كاندیدكردنە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ستۆكهۆڵم .
بریارە ئەو هەڵبژاردنە لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێككەوتی 9-9-2018 بەڕێوە بچێت، خاتوو " تارا " ماوەی 15 ساڵە لە ڕیزی ئەو حزبە كاری بەردەوام دەكات و شوێن پەنجەی لە هەموو كار و بارەكاندا دیارە بۆیە بۆتە یەكێك لەبەربژێرەكان .
تارا ئاشكرایدهكات ، بۆ ئەو هەڵبژاردنە پێویستیی بە دەنگی كوردانی ستۆكهۆڵمە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بتوانێت خزمەتیان بكات ، وتیشی لەو ئان و ساتەدا خەریكی هەڵواسینی پۆستەری خۆیەتی بۆ ئەوەی بانگەشە بۆ خۆی بكات .
تارا ڕەسووڵ خاوەن دەنگ و سەدایەكی بەپێزە و لە ڕێگای ئەو دەنگەوەش جەماوەرێكی زۆری لەدەورەی خۆی كۆكردۆتەوە، بەو هیوایەی لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی پێویست بهێنێ، بەمەرجێك لە هونەر و گۆرانی دوور نەكەوێتەوە، چونكە ئەو زیاتر لە ڕێگای ئەو هونەرەوە ناسراوە و خەڵكی باوەشی میهرەبانی بۆ كردۆتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.