كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر و سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی راده‌ستی سوپای سوریا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی پۆلێت روس رایگه‌یاندووه: ئێران بڕیاریداوه فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له جۆری" كه‌وسه‌ر" و سیسته‌می به‌رگی مووشه‌كی له جۆری" باوه‌ر 373 " راده‌ستی سوپای سوریا بكات .
به‌پێی ئه‌و پێگه روسییه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی باوه‌ر هاوشانه له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رووسی له جۆری ئێس 300، به‌ڵام تا ئێستا نازاندرێت له چ كاتێكدانه ئه‌م چه‌كانه راده‌ستی سوریا ده‌كرێت.
له هه‌فته‌ی رابردوو عه‌مید ئه‌میر حاته‌می ،وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌یوب، وه‌زیری به‌رگری سوریا‌و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا كۆبۆته‌وه‌و رێككه‌وتنێكیان له بواری سه‌ربازی پێشكه‌توو واژۆ كردووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.