مامۆستا " به‌هرام محه‌مه‌د " دوایین به‌رهه‌می خۆی كه بریتییه له رۆمانێك له ژێر ناوی " زامه‌كان ده‌كولێنه‌وه " بڵاوكرده‌وه .
رۆمانی زامه‌كان ده‌كولێنه‌وه بە قەبارەیەكی مام ناوەندی 284 لاپەڕە و بە بەرگێكی جوان و قەشەنگ و دیزاینێكی پووخت لە چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان چاوی بە دنیای ڕۆشن كرایەوە .
ئەگەرچی ئەوە یەكەمین ڕۆمانی مامۆستا بەهرامە، بەڵام یەكەم كتێبی چاپكراوی نیە، بەڵكو 8 كتێبی چاپكراوی دیكەشی هەیە و سێ كتێبیشی ئامادەن بۆ چاپكردن، كە یەكێك لەوان كۆمەڵە چیرۆكێكە .
جێی باسه ، مامۆستا به‌هرام بەوە دەناسرێتەوە كە لە دەربڕیندا زمانێكی پاراوی هەیە لە بەكارهێنانی زاراوە و وشە جوانەكاندا كارامەیە و لە داڕشتنی ڕستەكاندا جوان نووسێكی كەم وێنەیە ، هەر خۆی لەو بوارەدا فەرهەنگێكی گەورەیە و ناخی پڕە لە زاراوە و وشەی ڕەسەنی كوردی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.