Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:19

بە وێنه‌.. کچێکی مه‌غریبی له‌ لایه‌ن 12 که‌سه‌وه‌ دەستدرێژی سێکسی ده‌کرێته‌ سه‌ر

تەمەنی 17 ساڵه
کچێكی مه‌غریبی له‌ لایه‌ن 12 كه‌سه‌وه‌ دەستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌ سه‌ر
کوردستان TV
100%

کچێکی 17 ساڵ لە مەغریب دەڕفێنرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ دەستدرێژی سێکسی ده‌كرێته‌ سه‌ر و جگه‌ له‌وه‌ی ئازاری زۆر ده‌ده‌ن تاتۆش له‌سه‌ر گیانی دەنەخشێنن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی به‌ریتانی، کچێك به‌ناوی خەدیجە، لە مانگی رەمەزان سەردانی ماڵی خزمێکیان دەکات، دواتر لەلایەن چەند پیاوێک دەڕفێندرێت و لە شوێنێک زیندانی دەکرێت. 

هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ کچەكه‌ جیا لەوەی نانی زۆر کەم دراوەتێ، لەدوای دەستدرێژیکردنە سەری، بە جگەرە جەستەی سوتێندراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە و تاتۆش له‌سه‌ر گیانی دەنەخشێنراوه‌.

خەدیجە له‌ لایه‌ن 12 کەسه‌وه‌ بۆ ماوەی دوو مانگ دەستدرێژی سێکسی كراوه‌ته‌ سه‌ر، بەدەر لەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر هاوکات لەلایەن ئەو 12 کەسە ئازاردراوە و بێڕێزی زۆری پێکراوە، هاوکات هەموو گیانیان بە تاتۆ نه‌خشاندووه‌.

خەدیجە له‌ لێدوانێكی بۆ تەلەڤزیۆنی شوفی مەغریبی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و 12 كه‌سه‌ نزیکەی دوو مانگ منیان زیندانی کرد، دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەرم و ئەشکەنجەیان دەدام و بە جگەرە منیان ده‌سووتاند و رێگەیان نه‌ده‌دا خۆم بشۆم و هەروەها زۆرجار خواردنیان پێنه‌ده‌دام، هەرگیز لە بیریان ناکەم، ئەوان منیان تێکشکاند.

ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری لە مەغریب بەدوای خۆیدا هێناوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تاکو ئێستا 71 هەزار کەس لە مەغریب واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانەی كه‌ ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

کچێكی مه‌غریبی

کچێكی مه‌غریبی

 

کچێكی مه‌غریبیکچێكی مه‌غریبی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.