Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:01

عامرى بۆ ماکگۆرک: هه‌ر حکوومه‌تێک ئێوه‌ دروستى بکه‌ن به‌ دوو مانگ ده‌یڕووخێنین

دەستوەردانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی عیراق رەتدەکەنەوە
کوردستان TV
100%


هادی عه‌مری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و هاوپه‌یمانی فه‌تح، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر حكوومه‌تێك له‌ عێراق به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا درووست ببێت، له‌ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌یڕووخێنن.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دەستوەردانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی عیراق رەتدەکەنەوە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عیراق و سوریا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، هادی عامری رایگەیاندووە "هەر حکومەتێك بە گوشاری ئەمریکا پێکبهێندرێت وەک بەکرێگیراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەماوەی دوو مانگدا شکستیپێدەهێنین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.