له نوێترین كاری‌دا و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی بهرههمنههێنابوو ، له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابدا كۆمپانیای ناسراوی HTC باشترین جۆری مۆبایلی خسته بازاره‌وه .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " gadgets " هاتووه ، كۆمپانیای HTCله نوێترین كاری خۆیدا مۆبایلێكی به‌هێز و ناوازه به ناوی HTC U12 Life ده‌خاته بازاره‌وه ، به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌م مۆبایله توانای هه‌یه ڕكابه‌ری مۆبایله‌كانی ئایفۆن و گالاكسی بكات .
ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی هێز و خێرایییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه چونكه ڕامی چوار گێگابایته و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.00 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی "Full HD" كه ئه‌مه‌یش ڕه‌ونه‌قێكی زۆر جوانی به‌خشیوه به شاشه‌كه‌ی .
HTC كۆمپانیایه‌كی چینییه له 15 ئایاری ساڵی 1997 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چار وانگ چۆ"، ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له شاری "نیو تایپی"ه له تایوان ، HTC یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز و به‌هێز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.