نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت" چیتر جیهان ناتوانێت چاو لە راستییە تاڵەكانی میانمار بپۆشێت و پێویستە باسی ڕاستیی پاكتاوی ڕەگەزی موسڵمانانی ئاراكان بكرێت و دەنگیان ببیسترێت.
نیكی هالی، لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی میانمارەوە ئاماژەی بەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد كە لە كەمپەكانی "كۆكس بازاڕ" ئامادەكراوە، وتی" ئەوەی سوپای میانمار بەرامبەر موسڵمانانی ئاراكانی كردووە، مرۆڤ تووشی شۆك دەكات، چیرۆكی ئاراكانییەكان رووداوێكی دەگمەنە.
هالی وتیشی" هێشتا هەست بە شەرمەزاری دەكەن بەهۆی ئەوەی بەر لەوان ئەندامانی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕوانداو سڕبیا ئەم كارانەیان ئەنجامدا.
هالی، ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵیانداوە لێپرسینەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی میانمار بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.