ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی كاره خێرخوازیی و مرۆییه‌كانیدا، له ڕێگه‌ی (24) ترێله‌وە هاوكاریی پێكهاتوو له ئاوی خواردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته شاری بەسرە، كه به هۆی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن.
خه‌ڵكی به‌سره به هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌وه، ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی ته‌ندروستی و به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا منداڵان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌ن، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه ئه‌ركی خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تییە، بڕیاری دا كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی شاره‌كه، ئه‌م هاوكارییانه پێك هاتوون له ئاوی خواردنه‌وه، كه بڕی (200.000) هه‌زار سێتی ئاوە و ده‌كاته (1.200.000) بوتڵی ئاو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری بەسرە به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرێن.
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی بەسرەوە ڕایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سه‌ره‌تای ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له شاری بەسرە سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه چۆن بتوانین له یه‌كێك له سێكته‌ره‌كانی ژیاندا خزمه‌تێكی خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ین، بۆیه پلانمان دانا له ڕووی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه هاوكارییان بكه‌ین و ئێستاكه تیمه‌كانمان به‌ره‌و شاری بەسرە به‌ڕێگاوه‌ن و سبه‌ینێ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و تێیدا (200.000) سێتی ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ن." هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "له ئاینده‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری و پێداویستیی دیكه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه دابین بكه‌ین."
شایه‌نی باسه له رۆژانی رابردوو فه‌رمانگه‌ى چاودێریی ته‌ندروستى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به‌سڕه، ئاشكراى كرد، ڕێژه‌ى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه، ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه پیسبوونى كیمیاوى ئاوه‌كه گه‌یشتووه‌ته 100% و به‌كتریاش 50% .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.