شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند" تانەی لایەنەكان لەسەر تۆماری دەنگدەدران هاتووەو لیژنەیەك بۆ ئەو تانانە دروستكراوەو بڕیاریشە بەمنزیكانە لیژنەكە راپۆرتی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بكات و هەركاتێك ئەنجوومەن بڕیاری لەسەر راپۆرتەكەدا، پاشان لەبەیاننامەیەكدا یاخود بەفەرمی وەڵامی ئەو حزبانە دەداتەوە كە تانەیان پێشكەش كردووە.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، كه ئەگەر حزبەكان باوەڕیان بەبڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران نەبوو، دەتوانن لەبەردەم دادگای تەمیز، تانە لەبڕیارەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بگرن، به‌ڵام ئەو لایەنانەی كە تانەیان لەسەر تۆماری دەنگدەران گرتووەو باسی بوونی گرفت لە تۆمارەكە دەكەن و هیچ بەڵگەیەكیان نەناردووە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو پێنج لایه‌نی سیاسی كه بریتی بوون له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی پاك نه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌ران و بوونی ناوی دووباره له لیستی ناوی ده‌نگده‌ران، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.