له‌دوای ساڵی 2006 خولی ئیتاڵی تووشی داڕامانی گه‌وره‌بوو، كه له‌وكاته‌دا هۆكاری زۆر هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كان تووشی ئاست نزمی بن، به تایبه‌تی یاریكرن به ئه‌نجامی یارییه‌كانی خوله‌كه و كۆنی یاریگاكان و ڕۆیشتنی گه‌وره ڕاهێنه‌ران و ناهاوسه‌نگی نێوان یانه‌كان و كه‌می لاوی ئیتاڵی و چاوپۆشینی ڕاگه‌یاندن و زۆر گرفتی دیكه، كه‌چی له وه‌رزی ئه‌مساڵ تاڕاده‌یه‌ك بووژانه‌وه له (Serie A)دا به‌ده‌ی ده‌كرێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به هاتنی ڕۆناڵدۆهوه نییه نا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئاستی یانهكهكان و سه‌قامگیری تیپه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌واته یانه‌ی ئه‌یسی میلان هه‌رچۆنێك بێت خۆی له هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی ئاستی پاراستووه و پێكهاته‌كه‌ی به هاتنی هیگواین تۆكمه كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌نته‌ر باشترین تیپی نێو كاڵیشۆی له‌م وه‌رزه‌دا هه‌یه، جگه له‌وه ڕۆما دوای گه‌یشتنی به چوارینه‌ی چامپیۆنسلگی وه‌رزی پێشوو بۆته یه‌كێك له ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌و خوله، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی و بوونی كۆنتی له‌سه‌ر پلیكانه‌كان ئاماژه‌ن بۆ به‌هێزتر ده‌ركه‌وتنی كالیشۆی مه‌زن، به‌ڵام دیاره هاتنی ڕۆناڵدۆیش له هه‌مووی گرنگتربوو بۆ ئیتاڵیا، كه توانی هانده‌رانی زۆرێك له خوله‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت بۆ تۆرینۆ و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر له ته‌كتیكی خوله نابێت.
هەوراز کاوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.