ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 20 ى ئابی 2018 کاتژمێڕ 7:00 ی ئێواره به‌كاتى هه‌ولێر تیروپشکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت
له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا 32 یانه به‌شداری خوله‌كه‌ن و به‌سه‌ر هەشت گروپی چوار تیپیدا دابەشکراون.
هەر لە کاتی به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكه‌كه‌دا باشترین یاریزانی ئەوروپا لە نێوان رۆناڵدۆ ، مۆدریچ ، محەمەد سەڵاح دیاری دەکرێت.
خەڵاتی باشترین بەرگریکاریش لە نێوان مارسێلۆ ، رامۆس ، ڤاران دەبێت
باشترین یاریزانی هێڵی ناوەراستیش لە نێوان دی برۆین ، کرۆس ، مۆدریچ ده‌بێت
باشترین هێرشبەریش لە نێوان میسی ، رۆناڵدۆ ، محەمەد سەڵاح ده‌بێت
باشترین گۆلپارێزیش لە نێوان ئەلیسۆن ، بۆفۆن ، ناڤاس دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.