Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:14

وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا: سەقامگیریی عێراق ‌و سووریا کاری لە پێشینەی ئەمه‌ریکا دەبێت

ماتیس: داعش كەمتر لە 2%ی خاكی لە عێراق ‌و سووریاى بەدەستەوە ماوە
کوردستان TV
100%

جه‌یمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمه‌ریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" سەقامگیریی عێراق ‌و سووریا كاری لە پێشینەی ئەمه‌ریكا دەبێت و داعشیش كەمتر لە 2%ی خاكی لە عێراق ‌و سووریاى بەدەستەوە ماوە، بۆیە لەناو بردنی داعش كاری سەرەكی ئەمه‌ریكایە.

راشیگه‌یاند" ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ راهێنان بە 15 هەزار شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بكات.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئاژانسی هەواڵی "سپوتنیک" بڵاوی کردەوە؛ ئەمەریکا سەرقاڵی بونیاتنانی بنکەیەکی ئاسمانی گەورەیە لە ناحیەی شەدادی سەر لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاواى كوردستان، کە چەند هێندەی بنکەی حومەیمیمی رووسیایە و بنکەکە توانای لە خۆگرتنی فڕکەی جەنگی هەیە و ئەگەر هەیە وەک ئامادەکارییەک بێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر سوپای رژێمی سووریا. هاوكات له‌ كۆبانیش ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و چاودێری (ڕادار) دروست ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.