Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:29

عەبادی: بۆ مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران وەفدێک رەوانەی ئەمریکا ده‌که‌ین

عەبادی: لەگەڵ سزای ئابووریدا نین دژی هیچ وڵاتێك
کوردستان TV
100%


حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" حكومەت پلانی هەیە وەفدێك رەوانەی ئەمریكا بكات بۆ لێكتێگەیشتن لەبارەی مامەڵەی دارایی عێراق لەگەڵ ئێران. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیه‌كى رۆژنامەوانیدا هیوای خواست كە پەلەبكرێت لەپێكهێنانی گەورەترین كوتلەدا بۆ ئەوەی حكومەتێكی لێبكەوێتەوە كە خواستەكانی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی وڵات بهێنێتەدی.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بە كاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران، رایگەیاند" بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان ئەنجوومەنی كۆمسیاران تا تەواوبونی لێكۆڵینەوەكان لەكاردەخرێت، كە تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن. 

وتیشى" عێراق لەگەڵ سزای ئابووریدا نییە دژی هیچ وڵاتێك و ئەوەش هەڵوێستی ستراتیژی حكومەتى عێراقه‌.

هەروەها لەبارەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، عەبادی ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەیەكی باڵایان بە سەرۆكایەتی بانكی ناوەندی بۆ چاوخشاندنەوە بە مامەڵەكردن لەگەڵ سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران پێكهێناوە و هەر لەوبارەیەوە وتیشی" حكومەت پلانی هەیە وەفدێك رەوانەی ئەمریكا بكات بۆ لێكتێگەیشتن لەبارەی مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.