Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:22

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دادگاییکردنی فەرماندەی سوپای میانمار دەکات‌

سوپای میانمار تۆمەتباره‌ بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی موسڵمانەكان
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای دادگاییكردنی فەرماندەی سوپای میانمار دەكات‌ و تۆمەتباری دەكات بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە دژی موسڵمانە رۆهینگییەكانی ئەو وڵاتە.

لیژنەی بەداوا داچوونی راستییەكانی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سه‌ربه‌ نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكەم راپۆرتی لەبارەی هەڵمەتی كوشتوبڕى موسلمانان بڵاوكردەوە، كە لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە لە دژی رۆهینگییەگان لە میانمار دەستیپێكردووە.

لە راپۆرتەكەدا لیژنەی بەداواداچوونی راستییەكان، كە لە سێ‌ ئەندام پێكدێت‌و لەلایەن ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤەوە راسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوە لەو هەڵمەتە، سەدان چیرۆكی ئاوارە روهینگییەكان‌و وێنەكانی مانگی دەستكرد‌و بڕێكی زۆر زانیاری بڵاوكردوەتەوە لەبارەی هێرشی سوپای میانمار بۆ سەر كەمینەی موسڵمانەكانی ئەو وڵاتە، كه‌ لەترسی هەڵمەتەكە سەدان هەزار كەس ئاوارەی وڵاتی بەنگلادیش بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.