Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:03

هاوپه‌یمانى میحوه‌رى نیشتمانى کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دیارى ده‌کات

ئوسامه‌ نوجه‌یفی كاندیدی هاوپه‌یمانى میحوه‌رى نیشتمانى یه‌
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانى میحوه‌رى نیشتمانى سونى، له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا ئاشكرای كرد، كاندیدیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئوسامه‌ نوجه‌یفی ده‌بێت، كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه‌ ناوبراو بۆ پۆستى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كراوه‌، كه‌ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ .

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتیمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، كه‌ تاكو ئێستا  كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته‌، یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌و به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى تر.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مرۆ به‌مه‌رسومێكی كۆماری ، فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق بریاریدا له‌ 3ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.