ئەمڕۆ دووشەممە، فواد مەعسوم - سەرۆككۆماری عیراق بە مەرسومی ژمارە (62) داوای لە پەرلەمان كرد، ڕۆژی 3ی مانگی ئەیلول، یەكەم كۆبوونەوەی خولی چوارەمی خۆی ئەنجامبدات.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی به‌پێی نوسراوی ژماره 73 له به‌رواری 20-8-2018 و به‌پێی مادده‌كانی 54 و بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی 73 له ده‌ستور، ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له رۆژی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌وه به مه‌رسومێكی كۆماری بانگهێشتی په‌رله‌مان بكات دانیشتنی خۆی ساز بكات و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت تا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
ئەوەش هاتووه، سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین گفتوگۆی قوڵی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان سازكردوه بۆ په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی لێكگه‌یشتنه سیاسییه‌كان تا به‌پێی ده‌ستور په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی دیاری بكرێن و له‌وێشه‌وه ده‌رگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكرێته‌وه و ئینجا ئه‌و كوتله‌یه‌ی كه زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردرێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و له‌پێناو جێیه‌جێكردنی ده‌ستور، سه‌رۆك كۆماری عیراق مه‌رسومی ژماره‌ی 62ی كۆماریی بۆ ساڵی 2018 ده‌كردوه كه داوا له خولی چواره‌می په‌رله‌مان ده‌كات رۆژی 3-9-2018 دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ساز بكات.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك كۆمار سوپاسی گه‌لی عیراق و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات كه هاوكاربون له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتونه‌ته‌به‌رده‌م وڵات، هیوایشی له یه‌زدان خواستوه ئارامی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی باڵ به‌سه‌ر گه‌لی عیراقدا بكێشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.