Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:08

13 چەکداری داعش کوژران

دەستگیركردنی 2ی ئەندامی ئەم گروپە
13 چەكداری داعش كوژران
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا كوژرانی 13 چەكداری تیرۆریستی داعش و دەستگیركردنی 2ی ئەندامی دیكەی ئەم گروپەی راگەیاند.

عەقید سەلام عگێدی روونیكردەوە كە لە ئاكامی ئۆپراسیۆنێكدا لە گوندی تەل سەبت لە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری شاری موسڵ توانرا 13 چەكداری تیرۆریستی داعش بكوژن و دەست بە سەر 2 چەكداری دیكەدا بگرن  .

هەروەها لە قەزای تلكێف لە بازارێكی سەوزە فرۆشی دوو بۆمبی چێنراو تەقییەوە بەهۆیەوە 4 هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون .

شایانی باسە چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە چەندین ناوچەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دزە دەكەن و كاری تەقاندنەوەو رفاندن و كوشتن دژ بە هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدەن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.