Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:05

کەشناسی عێراق لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمشەو راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

‌بومه‌له‌رزه‌که‌ هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 26ی ئابی 2018 ده‌سته‌ی پێشبینییه‌کانی که‌شوهه‌وای عێراق راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ راپۆرتێکی تێدابوو له‌سه‌ر ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه‌ی هه‌رێم و عێراقی گرته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی نه‌بووه‌، داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌که‌ین دوورکه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ناڕاست و زانیاری هه‌ڵه‌ که‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ و پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی که‌ له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌وه‌ پێشتر بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا بومه‌له‌رزه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان و عێراق روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی گیانی و ماددی لێکه‌وته‌وه‌.

هاوکات هەر ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ بومەلەرزەكەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە رۆهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی تازەئاباد لە كرماشان بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر و بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر، بە دووری 150 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری بومەلەرزەی ئەزمڕ تۆماركراوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.