له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ماوه چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له‌سنوری هه‌ریه ك سلێمانی ، گه‌رمیان ، هه‌ڵه‌بجه ، كۆیه، زیاتر له 60 كه‌س بونه‌ته قوربانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه هه‌ریه‌كه له‌هاتوچۆی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه‌و گه‌رمیان بڵاویانكردۆته‌وه له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژندا زیاتر له 25 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوه‌و به‌هۆیانه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 61 كه‌سسیش برینداربون، ئاماره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه:
سلێمانی/ 17 ڕوداوی هاتوچۆ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 22 كه‌سیش برینداربون.
گه‌رمیان/ 7 ڕوداوی هاتوچۆ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 25 كه‌سیش برینداربون.
هه‌ڵه‌بجه/ 3 ڕوداوی هاتوچۆ، چوار كه‌س برینداربون.
كۆیه/ 10 كه‌س به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه برینداربون.
به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردووش ڕوداوه‌كان‌و ژماره‌ی قوربانیانیش زیادی كردوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.