بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی رۆژئاوای ئێران و هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراقی هه‌ژاند و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه رۆژئاوای پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و به‌م هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژراون و 240 كه‌سیش بریندار بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانیی له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه كه‌زه‌وی له‌رزه‌كه كاتژمێر 2 و 45 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه 26ـی ئۆگست به كاتی ناوچه‌كه روویداوه و ته‌نانه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستانیش واته له دیاله و كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت له نزیك به‌غداش هه‌ستی پێكراوه، به‌ڵام له شاری سلێمانی ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه هاوڵاتییان له نیوه شه‌ودا له ترسا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان رایانگه‌یاندووه كه دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه 20 پاش له‌رزه‌ی دیكه‌ش روویانداوه كه به‌هێزترینیان 4 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.