به‌پێى هه‌واڵه‌كانى جیهان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جۆن مه‌كین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى و دۆستى گه‌لى كورد له ته‌مه‌نى 81 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
جۆن مه‌كین له هاوینى رابردوو دواى پئهوهی شكنینى پزیشكیان بۆى ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه تووشى لوویهكى شێرپه‌نجه له مێشكى بووه و پزیشكه‌كان ماوه‌یه‌كى كه‌میان بۆ دانابوو بژیت، به‌ڵام سه‌ره‌راى پێشبینى پزیشكه‌كان تا ئه‌مڕۆ ژیا.
مه‌كین سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى نزیك ساڵێك ده‌بوو تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ببوو، له مانگى ته‌مووزى 2017ـه‌وه چاره‌سه‌رى تیشكى و كیمیایى بۆ به‌كارده‌هێنرا و له كۆتایى هه‌مان ساڵدا نه‌یده‌توانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پیران بكات.
جۆن مه‌كین له ساڵى 1936 له دایكبووه و خێزانى له كه‌رتى هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا كاریان كردووه و پله‌ى باڵایان هه‌بووه و باوكى له شه‌رى ڤێتنامدا فهرماندهیهكى ناودارى سوپاى ئه‌مریكا بووه، جۆن خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ر به كڵێسه‌ى ئهسقهفییهى ئه‌مریكى له ئاكادیمیاى هێزى ده‌ریاى ئه‌مریكا له ئهناپۆلیسى سه‌ر به ویلایه‌تى مێریلاند خوێندووه وه‌ك باوك و باپیرى كه له هه‌مان ئه‌كادیمیا خوێندنیان ته‌واو كردبوو، دواتر فێرى فڕۆكه‌وانى بووه و له ساڵى 1960دا بووه به یه‌كێك له فڕۆكهوانهكانى ئه‌مریكا و له ساڵى 1967دا فڕۆكه‌ى ئه‌ى 4ى سكاى هۆكى ئه‌مریكى لێخوڕیوه و نێردراوه بۆ ڤێتنام.
جۆن مه‌كین له ساڵى 1987ـه‌وه بووه به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى پیران و له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2008ى ئه‌مریكا مه‌كین بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا پاڵێوراوى كۆمارییه‌كان بووه و به‌ڵام ئۆباما له كۆتایدا سه‌ركه‌وت و بوو به سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
جۆن مه‌كین یه‌كێك بووه له پشتیوانه سه‌ره‌كییه‌كانى دۆزى گه‌لى كورد له كۆنگرێسى ئه‌مریكا و به‌رده‌وام له رێى په‌یام و لێدوان و سهردانیكانییهوه پشتیوانى بۆ پرسى كورد له عێراق و سووریا ده‌ربڕیوه و له رووداوى 16 ئۆكتۆبه‌ردا له كۆنگرێسه‌وه ده‌نگى پشتیوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رز كرده‌وه و هۆشدارى دایه حكومه‌تى عێراق له به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مریكى دژى كورد، مه‌كین له 28ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2014 رایگه‌یاند: هێزى پیشمه‌رگه له سوپاى عێراق به تواناتره و سوپاى عێراق له ئاستى پێویست نییه.
جۆن مه‌كین به‌رده‌وام داواى پڕچه‌ككردنى هێزى پێشمه‌گه‌ى كوردستانى ده‌كرد و سه‌رۆك بارزانى وه‌ك پیاوى ده‌وڵه‌ت وه‌سف ده‌كرد و چه‌ند جارێك سه‌ردانى كوردستانى كردبوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ نووسینگه‌كه‌ى رایانگه‌یاند: جۆن مه‌كین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى له ته‌مه‌نى 81 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد و خێزان و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌ى له دواساته‌كانى و مالئاوایی كردنى له ژیان له‌گه‌ڵى بوونه.
به‌شێك له دیداره‌كانی جۆن مه‌كین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.